English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ ده‌كات
2018-05-18 [11:02 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا وتى، ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا هه‌وڵده‌دات "هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى نوێ له‌دژى ئيران و هه‌وڵه‌كانى بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌ پێكبهێنێت".
وا بڕياره‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، مايك پۆمپيۆ، رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، له يه‌كه‌م‌ وتاريدا سه‌باره‌ت به‌ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا‌، به‌ وردى باسى ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ بكات و به‌تايبه‌تيش باسى ئێران و چۆنيه‌تى پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ دژ به‌ ئێران بكات.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، هێزه‌ر ناوێرت، له‌ واشنتن به‌ رۆژنامه‌وانانى وت: "ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا لێبڕاوانه‌ كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ ده‌كات".
هەروەها وتيشى: "وڵاتانێكى زۆر له‌ جيهاندا كۆده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌پێناو ئامانجێكى دياريكراو، كه‌ ئه‌ويش چاودێريكردنى رژێمى ئێرانه‌، هه‌روه‌ها بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى تاران ده‌يان دات بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاسايشى ناوچه‌كه‌".

ناوێرت وتيشى: "ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ دژ به‌ ئێران نييه‌، ئێمه زۆر به‌ڕوونى جياكارى له‌نێوان گه‌لى ئيران و رژێمى ئێران ده‌كه‌ين"، روونيشى كرده‌وه‌، "بابه‌ته‌كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ رژێمى ئێران و ره‌فتاره‌ خراپه‌كانى".
‌روونيشى كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، پێشوازى له‌ 200 باڵيۆزى بيانى كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بڕيارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپيان بۆ روون بكاته‌وه‌ له‌ باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كه‌ ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژو كراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ تاوتووكردنى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه‌ پێويسته‌ له‌ داهاتوودا بنرێن.





ئەم هەواڵە 5377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad