English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست رەتناكەینەوە بەڵام یاسا رێگە نادات
2018-05-18 [11:44 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجوومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌ بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یاسای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2013 كۆمیسیۆن پابەنددەكات بە ئەنجامدانی جیاكردنەوەی دەنگەكان بە بەكارهێنانی ئامێری ئەلكترۆنی، كۆمیسیۆنیش پێیەوە پابەندە.

ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یاسای ژمارە 45ـی ساڵی 2013ـی پەسندكراو لەلایەن پەرلەمانی عێراق، كۆمیسیۆن پابەند دەكات بە ئەنجامدانی لێك جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكان و بەكارهێنانی ئامێری خێراكردنی ئەنجامەكان و كۆمیسیۆنیش پێیەوە پابەندبووە.

ئەنجوومەنی کۆمسياران راشیدەگەیەنێت: یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2007ـی هەمواركراو رێگە یاساییەكانی رەخنەگرتنی بۆ زیانبەركەوتووەكان روونكردوەتەوە لەڕێگەی پێشكەشكردنی سكاڵا لە رۆژی دەنگدان بەپێی رێكارە یاسایی و هونەرییەكان كە كۆمسیۆن دایناون، یاساش رێوشوێنی رەوای بۆ لایەنە زیانبەركەوتووەكان داناوە بە تانەدان لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لەدادگای جیاكردنەوەی فیدراڵی كۆمسیۆنیش بەبڕیارەكانی پابەندە، هەروەها كۆمسیۆن ناتوانێ‌ داواكاری ئەو كەسایەتی و پەرلەمانتار و لایەنە زیانبەركەوتوانە جێبەجێبكات كە رەچاوی رێکارە یاساییەكان ناكەن.

هەروەها كۆمسیۆن سوورە لەسەر مامەڵەكردنی جیدی لەگەڵ لیستەكانی هەڵبژاردن، كاندیدەكان ئەوانەی پابەندن بە یاسا و دەستوور و لە رەخنەكانیشیان رێكارە یاساییەكان بگرنەبەر.

هاوكات كۆمسیۆن هەموو جۆرە فشارێك رەتدەكاتەوە كە لەلایەن هەندێك زیانلێكەوتوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكرێت و لەگەڵ یاساو دەستووریش كۆك نین.





ئەم هەواڵە 6805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad