English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە ئەمڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجام بدات
2018-05-19 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى ئازار په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجامبدات بۆ تاوتوێكردنى ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان.

سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ نوسراوێكى ره‌سمیدا په‌رله‌مانتارانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكارى 81 په‌رله‌مانتار كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى سه‌لیم جبورى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنى چۆنێتى به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له‌  هه‌ردوو ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌ت له‌ عێراق و به‌تایبه‌ت له‌شارى كه‌ركوك.

هەروەها ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆبوونه‌یه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌شێك له‌ لیسته‌كانى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ساخته‌كارى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كراوه‌.





ئەم هەواڵە 6193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad