English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای سوریا: له‌ باشوری دیمه‌شق رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ داعش نه‌كردوه‌
2018-05-19 [04:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سوپای سوریا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ناراست له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن رێككه‌وتن بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌جه‌ری ئه‌سوه‌د و كه‌مپی یه‌رموك له‌ باشوری دیمه‌شق له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش ئه‌نجام درابێت‌.

ئاژانسی فه‌رمی سانای سوریا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه‌ وتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتن له‌نێوان سوپای سوریا و رێكخراوی داعش بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌حه‌جه‌ری ئه‌سوه‌د هه‌بێـت و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌ناڵی ئاڕتی روسی وتی، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ شه‌ڕ له‌ناوچه‌ی حه‌جه‌ری ئه‌سوه‌د و كه‌مپی یه‌رموك راوه‌ستاوه‌، وتیشی، رێكخراوی داعش و گروپه‌كانی سه‌ربه‌م رێكخراوه‌ ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ خۆیان به‌بێ شه‌ڕ راده‌ست بكه‌ن و رێگه‌یان پێ بدرێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad