English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورد چی بكات لە عێراق
2018-05-19 [05:53 AM]

نووسینی: تارا شوان بەرپرسی ئینستتیوتی ئابوری ئەمریکی ـ کوردی


بەیانی رۆژی شەممە19ـی5ـی 2018، ئەنجامی كۆتای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەنرا.
بەپێی ئەنجامەكە كورسیەكانی كورد نزیك دەبنەوە لە 61 كورسی بە تەواوی پێكهاتەو كەمایەتیە ئاینی وئیتیكیەكانی دیكەوە بەمەش كورد خاوەنی گەورەترین كوتلەیە لەعێراقدا، ‎كوتلەی موقتەدا سەدر كە كوتلەیەكی شیعەیە لە عێراقدا بە گەورەترین كوتلە دادەنرێت لە پاش كوتلەی كوردستان كە پێدەچێت لەلایەن سەدرەوە حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.‎
کورد چۆن بەشداری لە حكومەتتدا بكات؟ ‎سەرجەم لایەنە عێراقیەكان ووڵاتانی دراوسێ و ئەمەریكاش جەختیان لەوە كردوەتەوە كە پێویستە بەزوترین كات حكومەتێكی بنكە فراوان. یاخود تەكنۆكرات یاخوت حكومەتی زۆرینە لە عێراقدا دروستبكرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا سەركەوتو بێت و هیچ دامەزراوەیەك لە عێراق پەكی نەكەوێت، ‎بەشێك لەم حكومەتە كە دروست دەكرێت دەكەوێتە ئەستۆی كوردەوە و چەندین پشكی گەورە بەر كورد دەكەوێت كەراستەوخۆ دەتوانن كاریگەریان لەسەر  ئایندەو پێگەی كورد هەبێت لە عێراقدا:

یەكەم: پێش ئەوەی وەفدی هەرێم سەردانی عێراق بكات پێوسیتە كورد نێوماڵی خۆی رێكبخاتەوە وكوتلەیەكی بەهێزی یەك دەنگ ویەك رەنگ دروست بكەن كە بەهێز و بەپێگە بێت.

دووەم: سەرجەم داواكاریەكان بكەنە پرۆتۆكۆڵ موزایەدە بەسەرجەم خواستەكانیەوە نەكات و بەدیان بهێنێت.

سێیەم: كورد پێویستە ئەو پۆستانە وەر بگرێت كە گرنگی ئابوری نێودەوڵەتی سەربازیەوە هەیە تا سودی گرنگی لێوەر بگرێت بۆ خۆی.

چوارەم : سەرجەم پۆستە سیادیەكانی كەپێی دەدرێت رەتبكاتەوە و پۆستی گرنگ و باش لە عێراقدا وەر بگرێت.

پێنجەم : ئەولەویاتی كاری پەرلەمانی كورد بكرێتە  ناوچە كێشەلەسەرەكان وپرسی پێشمەڕگە و پرسی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا.

شەشەم: كێشەی ئابوری نێوان هەرێم و عێراق لە پرسی نەوتدا یەكلای بكرێتەوەو كێشەكان بەشێوەیەكی بنەرەتی چارەسەر بكرێت.

حەوتەم: كورد پلانی ستراتیژی بۆ خەرجی ناوخۆ دابنێت بە جوريك داهاتی ناوخۆ لە خەرجی ناوخۆدا سەرفبكات بە جۆرێك بەغداد داوای نەكات.





ئەم هەواڵە 1885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad