English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ... سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌هه‌ڵه‌ ده‌نگی داوه‌
2018-05-20 [06:21 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی پێشوویی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕوونی دەکاتەوە، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتی دەنگداندا ھەڵەی کردووە و بەو ھۆیەشەوە، دەنگەکەی دەسووتێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکە نایخوێنێتەوە.

عادل لامی، سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند: "حەیدەر عەبادی، کاتێک دەنگی داوە، بە شێوازێکی ھەڵە فۆرمی دەنگدانەکەی خستووەتە نێو سندووقەکەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، کە فۆرمەکەی بەسەرەوگێڕی خستووەتە نێو سندووقەکەوە، بەو ھۆیەشەوە ئامێرەکە ئەو فۆرمە ناخوێنێتەوە و دەنگەکەشی دەسووتێت، گوتیشی: "ئەوەش بەھۆی کەمی شارەزایی کارمەندانی کۆمسیۆنەوە بووە".

ڕۆژی ١٢/ ٥/ ٢٠١٨، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (ماوە تەواوبوو) لە بنکەیەکی بەغدا لەناوچەی کەڕادە، لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی دا.





ئەم هەواڵە 18892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad