English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەو قوتابیانەی بەرۆژوو دەبن
2018-05-20 [06:33 AM]

هەولێر _ ZNA


ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشو بەشێک لە تاقیکردنەوەکان یاخود هەمووی کەوتووەتە مانگی ڕەمەزانەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەریان هەیە و هەندێک حەز دەکەن کە لەگەڵ تاقیکردنەوەکانیاندا بەڕۆژووش ببن، بەڵام چۆن دەتوانن بەڕۆژوووو ببن و کاریگەری خراپ لەسەر تاقیکردنەوەکەیان دروست نەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "layalina" ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بەرۆژوو بن، پێویستە پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەن:

1-خواردنی تەندروست : بەشێکی زۆر گرنگە و دەبێت بایەخی تەواو بە جۆری خواردنەکەت بدەیت، بۆ ئەوەی مێشک چالاک بێت، بەتایبەتی خواردنی پارشێو و دەبێت هەموو ئەو خواردنانە بخۆیت کە خۆراک دەدات بە مێشک و تواناکانت زیاد دەکات وەک سەوزەکان جەرجیر و سپێناج و کاهو.

باشترە خواردنەکانت بە گشتی لەدوای ڕۆژوو شکاندن بەشێوەی وردە وردە بێت، نەک بەشێوەیەکی خێرا هەموو بەسەریەکەوە بخۆیت.

بۆ ئەوەی ڕێژەی شەکری خوێن ئاسایی بێت و زیادیش نەبێت، بایەخ بە خواردنی خورما بدە، چونکە هەم وزەشت پێدەدات.

زۆر گرنگی بە خواردنی چەرەسات و ماسی بدە، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و مێشک چالاک دەکات.

هەرگیز پاش خواردنی ژەمی سەرەکی ئێوارە خێرا شیرینی مەخۆ دووبارە، لایەنی کەم دوو کاتژمێری نێوان بێت، دەنا مێشک ناچالاک دەکات.

وازهێنان لە خواردنەوەی کافاینەکان بەشێوەیەکی زۆر وەک چای ڕەش و قاوە بەتایبەت لە پارشێودا، چونکە لەش وشکدەکاتەوە و زیاتر تینوت دەکات.

2-ڕێکخستنی کاتەکانت : بەگشتی هەوڵبدە سەرجەم کاتەکانت دابەش بکەیت، چونکە ناکرێت لەو کاتانەدا سەعی بکەیت کە هیچ هێز و توانات نییە، دەبێت بزانیت چ کاتێک زۆر گونجاوە بۆ کۆششکردن و مێشک چالاکە تا لەو کاتانەدا سەعی بکەیت.

3-کۆبوونەوەت لەگەڵ خێزانەکەت بەیەکجاری قەدەغە مەکە لە خۆت، بەڵکو کەمی بکەرەوە و هێندە گفتوفۆ و بەشداری کۆبوونەکانیان مەکە تا تاقیکردنەوەکانت تەواو دەبێت.

4-باشترین کات بۆ سەعی و کۆششکردن لە ڕەمەزاندا دوو کاتژمێر دوای پارشێوە، بەڵام دەبێت شەو لەکاتی خۆیدا تۆ خەوتبیت و بۆ پارشێوە هەستابیت نەک هیچ نەخەویت، چونکە لەو کاتەدا جەستەت پشوویداوە و وزەت هەیە.

5-ڕۆژانە دوو کاتژمێر تەرخان بکە بۆ چالاکی کۆمیدی و بابەتی خۆش، وەک وەرزش یان سەیرکردنی درامایەک یان قسەکردن و چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێیانت.

6-باشترین خاڵ کەدەبێت لە بیری نەکەیت ڕێکخستنی خەو و ئاو خواردنەوەیە، دەبێت ڕۆژانە بڕی 8 کوپ ئاوت خواردبێتەوە مەرج نییە تەنها لەڕێگایی ئاوەوە، بەڵکو دەتوانیت شەربەتە سروشتیەکانیش بخۆیتەوە، هاوکات دەبێت 6-8 کاتژمێت بخەویت.

7-ماوە ماوە لەنێوانی کۆششکردندا، پاداشتێکی مێشک بکە بۆ ئەوەی پشوو بدات، بەنمونە بچۆرە باخچەکە هەوایەک هەڵمژە.





ئەم هەواڵە 6769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad