English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆرێك لە باڵیۆزی ووڵاتانی دراوسێ لە ماڵەكەی سەدر دەبینرێن تەنها ئێران نەبێت
2018-05-20 [06:41 AM]

​ZNA – هەولێر


لەو كاتەی لیستی " سائیروون" ی موقتەدا سەدر زۆرترین كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی به‌ده‌ستهێناوه‌، مێوانێكی زۆرلە  باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه سەردانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دەكەن ‌.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری نه‌جه‌ف، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پێشوازی له‌ زۆر باڵیۆز و "نێرده‌ی دیپلۆماسی كردووه‌، به‌ڵام نوینه‌ر یان باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناو میوانه‌كانی پیاوه‌ ئاینییه‌ گه‌نجه‌كه‌ی شیعه‌دا نه‌بوون.

سه‌در باڵیۆزی وڵاتانی سعوودییه‌ و ئوردن و كوه‌یت و توركیا و سووریای پێكه‌وه‌ بینیووه‌، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێك نییه‌ كه‌ به‌ ته‌نهاش پێشوازی له‌ نوێنه‌ر یان باڵیۆزی ئێران كردبێت،  له‌ كاتێكدا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و دیداره‌ ئه‌نجامدراوه‌، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مأڵی شیعه‌ و پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه‌، له‌ عێراق بووه‌و زۆر له‌ ماڵه‌كه‌ی سه‌در دوور نه‌بووه‌.

به‌گوێرەی به‌یاننامه‌یه‌كی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌در، له‌ دیداره‌كانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ باڵیۆزه‌دا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ كراوه‌و به‌پێویست زانراوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و هاوڕێیه‌تی بێت نه‌ك دوژمنایه‌تی".

سه‌در لە هەڵبژاردنی 12/5 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانی  54 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەدەست بێنێت.

 





ئەم هەواڵە 6949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad