English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرش كرایه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێیه‌ك
2018-05-20 [06:57 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠/ ٥/ ٢٠١٨ بەمەبەستی تیرۆرکردنی، ژمارەیەک چەکدار ھێرشیان کردە سەر ماڵی بەڕێوەبەری شارەدێی بەغدادییە و بەسەختی برینداریان کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ لەکاتی دەرچوونیدا لە ماڵەکەی خۆی، ھێرش کرایە سەر (عەلی مەھدی) بەڕێوەبەری شارەدێی بەغدادییە".

لەو ھێرشەدا بەسەختی بەڕێوەبەری شارەدێکە بریندار کراوە و بەپەلە گەیندرایە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا.

سەرچاوە ئەمنییەکە، "مافیاکانی فرۆشتنی خانوو و بەرە"ی بە ھەوڵی کوشتنەکە تۆمەتبار کرد، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە بەڕێوەبەری شارەدێیکە ڕێگری لە فرۆشتنی زەوی و زار لەلایەن ئەو تۆمەتبارانەوە کردووە.





ئەم هەواڵە 4915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad