English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆنی تەرمەكان خەڵكی موسڵی هەراسان كردووە و تیمەكانیش خەریكی پاك كردنەوەن
2018-05-20 [07:09 AM]

ZNA – هەولێر


دوای ئازادكردنی شاری موسڵ لەدەست چەكدارانی داعش تاوەكو ئێستا ئەوشارە بۆنی لاشەی كوژراوەكانی لێدێت و  تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌واش به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی ئەو چه‌كداره‌ كوژراوانەی داعش .

حیسام خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند‌: "له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا 650 ته‌رمی چه‌كدارانی داعش له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كانی شاری موسڵدا ده‌رهێنراوون".

خەلیل ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێینه‌وه‌ كه‌ ھێشتا ته‌رمی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌ژێر خانوو و باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كانی مووسڵی كۆندا ماوون و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیانداوه‌ ده‌ربهێنرێن، ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌كاركردن كردووه‌ تا ناوچه‌كه‌ له‌ تەر‌مه‌كان خاوێن بكه‌ینه‌وه‌ و پاش هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان راده‌ستی نووسینگه‌ی ته‌ندرووستی نه‌ینه‌وا و  پزیشكی دادیی بكه‌ینه‌وه‌".

به‌ڵام محه‌مه‌د به‌یاتی ئه‌ندامی رێكخراوی "We Care" ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ هەڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كان وه‌ك پێویست نییه‌".

به‌یاتی ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌ مووسڵی كۆن بووه‌ته‌ هۆی دووبارە ئاوارەبوونەوەی ئەو خێزانانەی كە هاتبوونەوە ناوچەكانیان.

شه‌ڕی ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ له‌ 17/10/2016 ده‌ستیپێكرد و دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ هێزه‌كانی عێراق توانییان شاره‌كه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن.

 





ئەم هەواڵە 3337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad