English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت: وازناهێنین له‌ داواكاریه‌كانمان بۆ ژماردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان
2018-05-20 [07:26 AM]

ZNA-ھەولێر


پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت رایدەگەێنێ: سەرەڕای راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان، بەڵام وازناھێنین لە داواکاریەکانمان بۆ ژماردنەوەی فۆرمەکانی دەنگدان.

راکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە ھاووڵاتییان زوو ھەستیان بە گومان کردووە بە شێوەیەکی جددی و ئاشکرا لەسەر ھەڵبژاردنەکە و بۆ سەلماندنی ئەوەیش چەند رۆژێکە ھەزاران کەس خۆپیشاندان دەکەن.

ھەروەھا گوتی: سەرەڕای راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان، بەڵام وازناھێنین لە داواکاریەکانمان بۆ ژماردنەوەی فۆرمەکانی دەنگدان، بەداخەوە ھەموو رووداوەکان وای لێھاتووە ببێتە ھەڕەشە لەسەر ئاشتیی نێوان گرووپە نەژادییەکانی کەرکووک.

گوتیشی: ٣٠٦ سندوقی تەواو ھەیە کە نەبراون بۆ ناوەندی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی شارەکە و فۆرمەکانی دەنگدانی ئەژمارنەکراوە، لەبەرئەوە ھێشتا دیارنییە چ پارتێکی سیاسیی چەند دەنگی ھێناوە لەو سندوقانەدا.





ئەم هەواڵە 6157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad