English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەرجی ئاھەنگێکی ھاسەرگیری ٤٣ ملیۆن دۆلار بووە
2018-05-20 [07:32 AM]

ZNA- ھەولێر


خەرجییە پێشبینیکراوەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادەیەکی بەریتانی ئاشکرا دەکرێت و باس لەوە دەکرێت، کە یەکێک بووە لە گرانترین ئاهەنگەکان لە مێژوودا.

 

کەناڵی (سکای نیوز) لە چەند ئاژانسێکی رێکخستنی ئاهەنگە تایبەتەکانەوە گواستوویەتییەوە، کە خەرجیی ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادە هاری و خاتوو مێغان مارکڵ گەیشتووەتە 32 ملیۆن پاوەند (زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار).

 

هەروەک ئەو کەناڵە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە، خەرجیی ئەو هاوسەرگیرییە و خەرجییەکانی دیکەی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا، لە باجی هاووڵاتییان دابین دەکرێت.

 

رۆژی شەممە 19/5/2018، شازادە هاری، کە کوڕی شازادە چارلسی شازادەی جێنشینی وێڵز و شازادە دایانایە، لەگەڵ مێغان مارکڵ، ئەکتەری ئەمریکی هاوسەرگیری کرد.





ئەم هەواڵە 37828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad