English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی سەوزەی نەعنا
2018-05-20 [07:31 AM]

هەولێر _ ZNA



نەعنا، یەکێکە لەو سەوزانەی سوودێکی زۆری هەیە و دەکرێت ڕۆژانە لەگەڵ هەموو ژەمێکدا بیخۆیت بەتایبەت ژەمە قورسەکان، چونکە یارمەتیدەرێکی باشی گەدەیە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

سوودەکانی خواردنی نەعنا:

1-گەڵاکانی دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی دژەئۆکسان، کە بۆ  هەرسکردن پێویستن،  لەهەمانکاتدا بۆنی نەعنا دەتوانێت لیکی دەم زۆر بکات، کە بۆ هەرسی خۆراک پێویستە.

2-بۆنی سروشتی و تازەی نەعنا، چارەسەرێکی خێرایە بۆ سەر ئێشە و لابردنی هێڵنجدان، هێورکەرەوەیەکی سروشتی بەهێزە، هاوکات تەنیا بە مەساجی ناوچاوان بە زەیتی نەعنا سەرئێشە کەم دەبێتەوە.

3-بۆنی نەعنا لووت و قورگ و سییەکان پاک دەکاتەوە، بۆ کۆکەش بەسوودە، نەعنا دەوڵەمەندە بە ئەنتی بەکتریا و پێکهاتەی دژە هەوکردنەکان، کە ئازاری سییەکان کەمدەکاتەوە.

4-بۆنی نەعنا ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە، هێورکەرەوەیە، بۆنەکەی بڕێکی کەم لە "سێروتۆنین" لە مێشکدا دروست دەکات، دەتوانیت هەندێکجار بە نەعنا گەرماو بکەیت.

5-نەعنا بۆ لابردنی زیپکە بەسوودە، یان نەهێشتنی خورووی پێست، لەهەمانکاتدا بۆ چارەسەری جێگەی گەزینی مێرووەکان، مێشولە، زەردەواڵە، هەنگ، مێروولە بەسوودە، هاوکات گەڵای نەعنا دەوڵەمەدە بە دژەئۆکسان کە پێست دەدرەوشێنێتەوە، دژە هەوکردن و دژە بەکتریایە و  پێست پاک دەکاتەوە.

6-لەگەڵ ژەمەخواردنەکانتان دەکرێت نەعنا بخۆیت، چونکە خێراتر کێشت دادەبەزێنێت، چەوریی دەسووتێنێت و دەیکات بە وزە.

7-نەعنا سییەکان پاکدەکاتەوە، خواردنی بەردەوامی بۆ رەبوو  زۆرباشە و ترشەڵۆکی "رۆزمارینیکی" تێدایە، کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە.

8-رێگە لە گەشەکردنی بەکتریا خراپەکانی ناودەم دەگرێت، بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت.

9-توێژینەوەکان دەریدەخەن، نەعنا دەتوانێت رێگە لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بگرێت.





ئەم هەواڵە 9169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad