English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسیەكان ژمارەیەك تۆپخانە لە دێرەزوور دادەمەزرێنن
2018-05-20 [07:59 AM]

ZNA – هەولێر


بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، سەربازانی فەڕەنسا شەش تۆپخانەیان لە نزیک گوندی باگوز لە پارێزگای دێرەزوور لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە دایە جێگیرکردوون.

 

ھەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، پێشتر ھێزەکانی فەڕەنسا، پشتیوانی سەربازی لە ناوچەکانی منبج، حەسەکە، عەین عیسا، رەققە جێگیرکردووە.
بەم دواییانە، ھێزێکی زۆری فەڕەنسی کە لە عێراق ئەرکیان جێبەجێ دەکرد لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەیەدە لە باکووری سووریا بڵاوکراونەتەوە کە لە شارەکانی منبج رۆژھەڵاتی پارێزگای حەلەب باکووری سووریا و ھەردوو پارێزگای دێرەزوور و حەسەکە و بە زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی بینراون.
ھێزەکانی فەڕەنسا بە شێوەیەکی سەرەکی لە گردی مشتی نور باشووری شاری كۆبانێ و ناحیەی سرین و دەورووبەری حەلەب و شارۆچکەی عەین عیسا لەگەڵ گوندی خەراب عاشق باکووری پارێزگای رەققە باکووری سووریا جێگیرکراون.

 





ئەم هەواڵە 4225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad