English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانەکانی رێبەری رەوتی سەدر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات
2018-05-20 [08:15 AM]

ZNA-ھەولێر


باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا رایدەگەێنێ، لێدوانەکانی ئەم دواییەی رێبەری رەوتی سەدر مایەی خۆشحاڵی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.

زەڵمای خەلیل زاد باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا بە ئاژانسی ئەسیوشەیتدپرێسی راگەیاندووە: لێدوانەکانی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

خەلیل زاد ئەوەشی راگەیاندووە: ئەوەی سەدر دەیڵێ ئەگەرجێبەجێی بکات، لەسەرمان پێویستە گوێ بۆ ئەمە بگرین، بەڵام دەبێ ھوشیار بین،بۆ ئەوەی ببینن دوای ئەوەی سەدر لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە، لەسەر ئەرزی واقیع چی روودەدات.

موقتەدا سەدر لە دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند:  لیستەکەی بۆ لە ناوبردنی تیرۆرو داعش بەردەوام دەبن و ریز لە دەستووری عێراق دەگرن،رێگاش لە دەست تێوەردانەکانی ئێران لە عێراق دەگرن.





ئەم هەواڵە 2797جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad