English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنەوانەی بۆ رەمەزان بەسوودە
2018-05-20 [08:37 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لەشت لە وشکبوونەوە بپارێزیت، پێویستە بایەخ بە خواردنەوە بەسوودەکان بدەیت، ماڵپەرێ "بۆڵد سکای" رێنمایی رۆژووگران دەکات کە بایەخ بەم خواردنەوانە بدەن، لەپێناو پاراستنی تەندروستی لەشیان.

1-شیر و خورما، کە یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان، دەکرێت کوپێک شیر خورمای تێدا نوقوم بکەیت بۆ ماوەی 12 کاتژمێر، دواتر بیخۆیتەوە، ئەم خواردنەوەیە وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت، هاوکات پارێزگاری لە رێژەی شەکری خوێن دەکات.

2-شەربەتی قەیسی، یەکێکە لە باشترین جۆری شەربەتەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و پێکهاتەی ریشاڵی و ماددەی "ریتینول"، کە کرداری هەرس چالاک دەکات.

3-تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاو، گەڵای نەعنا، خواردنەوەیەکی بەسوودە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و پێکهاتەی ریشاڵی، دەکرێت کەوچێک هەنگوینی تێبکەیت پاشان بیخۆیتەوە، تینتوێتیت کەمدەکاتەوە و وزە بە لەشت دەبەخشێت.

4-شیرمۆز، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و پێکهاتەی ریشاڵی و ڤیتامین سی و بی6، وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خۆراگر بیت لەکاتی رۆژوودا.

5-هاڕڕاوەی بادام بە شیر، کە پێکهاتووە لە 10-12 دەنک بادام و دانانی لە کوپێک شیردا بۆ ماوەی شەوێک، دەکرێت هەنگوینی تێبکەیت یان حێل، ئەم خواردنەوەیە سوودێکی زۆری هەیە وزەت پێدەبەخشێت.
6-شەربەتی سێو و تەماتە، رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ئاسن و ریشاڵی تێدایە، دەکرێت کەمێک ئاو لەگەڵ چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ یان هەنگوینی تێبکەیت.

7-ئاو، هیچ خواردنەوەیەک هێندەی ئاوی ئاسایی گرنگ نییە، بە شای خواردنەوەکان ناسراوە، کە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و لەش شێدار دەکات.





ئەم هەواڵە 2932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad