English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوان و گەنجە دڵێرەکانی پارتی ھوکاری یەکەمی ئەم سەرکەوتنەن ؟!
2018-05-20 [09:09 AM]

نووسينى: چیا ھەرکی


پارتی خاوەن سەرمایەکی لەبن نەھاتووە ئەوانیش لاوان گەنجە دلسوزەکانن کە بە روحیەتی پێشمەرگەو بەورەی شەری پردێ و سحێلا لە ھەمووئاھەنگەکانی بانگەشەی ھەلبژاردن پێکەوە ھاواریان دەکرد خۆ نە چەمینن 
خۆ نەچەمینن ئێمە رۆلەو ھێزە لەبن نەھاتوەکەی 
پارتی و گیان فیدای سەرۆک بارزانین لاوان و گەنجە دلێرەکانی پارتی ھوکارە ھەرە گەورەکەی ئەم سەرکەوتنەن کە نابێ لەبیر بکرێن جێگەی رێزو ستیایشن و دەبێ ماندوبونیان لە لەبەرچاوبگیرێت ئیتر ئەم دەنگە دلێرو ئازایەی گەنجان و لاوانی پارتی بەھەند وەربگیرێت دەرفەتی خزمەت کردنیان بۆ برەخسێت جەماوەرە دلسوزەکەی پارتی دیسان بەھەموو ناحەزان و دووژمنانی راگەیاند پارتی ھەر ھێزی یەکەمە ھەر بە یەکەمی کوردستانیش دەمێنتەوە پێ چەوانەی ھەموو پێشبیینیەکان دەنگەکانی زیادی کردوو بە تەنھا زۆرینەی دەنگەکانی کوردستانی وەدەست ھێنا وە بگرە چەندین پیلانی ئیقلیمی و ناوخۆی ھەبوون تا پارتی بچوک بکەنەوە زۆر ھەبوون چاورێ یەکە شکستی پارتی بوون بەلام خەلکی کوردستان و دلسوزانی سەرۆک بارزانی پارتیان گەورەترو بەھێزتر کرد ھەرچەندە پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی تومارکرد بە تەنھا ٢٥ کورسی و ٣ کورسی کوتایی بوخۆی مسوگەر کردوە دەکاتە ٢٨ کورسی لە پەرلەمانی عێراق من پێم وایە پارتی ھێشتا دەنگی حقیقی خۆی زۆر زیاترە چونکە لە کەرکوک بایکوتی کرد و لە سلێمانیش دەستکاریەکی بێ ویژدانانەی دەنگەکانی کرا. بەلام نابێ سەرکردایەتی پارتی ئەم دلسوزو پێشمەرگە و کادیرە دلسوزەکانی خۆی لە بیر بکات لە ھەموو ئورگانەکان و لە تورەکومەلاتیەکان شەورۆژ کاریان کرد بۆ سەرکەوتنی پارتی ھوکاری ھەرە گەورە بون تا خەلک ھانبدەن و بەجۆشوخرۆشەوە بەشداری بکەن و دەنگ بە پارتی بدەن سەرکەوتنێکی تر لە مێژوو زێرینەکەی پارتی تومار بکەن.





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad