English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا زیاتر لە 70 ملیار یۆرۆ بۆ پەنابەران خەرج دەكات
2018-05-20 [10:21 AM]

ZNA – هەولێر


گۆڤارێكی ئەلمانی نوسیویەتی حكومەتی ئەلمانیا تاوەكو چوارساڵی تر خەرجی پەنابەران دەگاتە زیاتر لە 70 ملیار یۆرۆ.

سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا بە گۆڤاری دێر شیپیگل-ی ئەلمانی راگەیاندووە: سیاسەتی حكومەتی ئەلمانیا دەربارەی خەرجی پەنابەران تاوەكو ساڵی 2022 نزیكەی 70 ملیار یۆرۆ تێچووی دەبێت، ئەمە جگە لەوەی ئەلمانیا 8 ملیار یۆرۆی لەلایەن یەكیتی ئەوروپا هاوكاری دەكرێت، بۆ سووككردنی باری سەر شانی ئەلمانیا .

 گۆڤارەكە ئەوەشی روون كردۆتەوە ، كۆی تێچووی خەرجی پەنابەران لەسیاسەتی ئەڵمانیا تاوەكو ساڵی 2022  دەگاتە  78 ملیار یۆرۆ، بەشێكی گەورەی لەو پارەیە لەدەرەوە خەرج دەكرێت.

گۆڤارەكە نوسیویەتی حكومەتی ئەڵمانیا 31 ملیار یۆرۆ بۆ نەهێشتنی كۆچ لە وولاتانی پەیوەندیدار خەرج دەكات ، هەروەها 21 ملیار یۆرۆش بۆ هاوكاری كۆمەڵایەتی پەنابەران خەرج دەكات.

 

و/جەنگاوەر

س/DW





ئەم هەواڵە 3652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad