English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەی دیاریكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم له به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت
2018-05-20 [01:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر




بەپێی زانیاریيه‌كان وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجكردنی 317 ملیار و 545 ملیار دیناری داوە كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی سێ، بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستانيش ده‌ڵێت، هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە رەوانە نەكراوە.


هه‌ر بەپێی زانیاریەكان ئەگەر هەیە لە دوورۆژی داهاتوو یان لەو هەفتەیە پارەكە بنێردرێتە هەولێر.


لای خۆیه‌وه‌ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان رايگەیاند، تاوەكو ئەمڕۆ هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە رەوانە نەكراوە، گوتیشی، ئێمە چاوەڕوانی ناردنی ئەو 317 ملیار دینارەین، بەڵام تاوەكو ئێستا نەنێردراوە.

وتيشی، كاتێكی جێگیر بۆ ناردنی پارەكە نییە لە دوای 20ی هەر مانگێك پارەكە رەوانە دەكرێت، بەڵام ئومێد دەكەین بەم نزیكانە بنێردرێت و چاوەڕوانی ناردنین.


بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی روونی كرده‌وه‌، هەركات پارەكە له‌ به‌غداوه‌ بنێردرێت دەدرێتە وەزارەتی دارایی، ئەوانیش لەگەڵ داهاتی ديكه بۆ مووچە خەرجی دەكەن.


لە دوو مانگی رابردوودا حكوومەتی عێراقی مانگانە بڕی317 ملیار و 545 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە و وەزارەتی دارایش لەگەڵ داهاتی ديكه مووچەی پێ دابەش كردووە.

 

باسنیوز 





ئەم هەواڵە 8767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad