English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2018-05-20 [02:13 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ھەردوو یانەی ریال مەدری و لیڤەرپول ھاندەرانی ریال مەدرید ھەواڵی خۆشییان پێدەگات. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی دانی کارڤخال بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند: لە یاری دوێنێ شەو لەبەرامبەر یانەی ڤیاریال بەتەواوەتی ھەستم بە ئاسوودەیی دەکرد و ئاستێکی باشیشم پێشکەش کرد . 

کارڤخال گووتیشی : بەتەواوەتی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەم و لە ئێستادا باری جەستەییم زۆر باشە . 

ماوەی مانگێک بوو دانی کارڤخال بەرگریکاری یانەی شاھانە بەھۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکانی نەدەکرد و ئەمەش کێشەی بۆ ھێلی بەرگری دروست کردبوو , بەڵام دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە شێوەی سەرەکی لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپول بەشداری بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad