English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی ئەوە ھاتووە داوا لە جەنابى سەرۆک بارزانی بکەین كه‌شتى رزگاری كوردستان بگه‌يه‌نێته‌ كه‌نارى ئارام
2018-05-20 [06:47 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود


ئه‌نجامى ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وه‌ڵامێكى به‌هێز بوو ھەم بۆ ناوخۆ ھەمیش بۆ دوژمنانی هه‌رێمايه‌تى و ئه‌نجامه‌كان ده‌ريانخست، کە پارتی ھەڵقوڵاوی ناو ناخی هه‌ر تاكێكى كوردستان و كۆى گشتى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانييه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌.

کوردستانیان دەزانن تەنیا پارتی و خودی سەرۆک بارزانییە کە ھەڵگری پەیامی سەربەخۆیی و ئازادییە، بۆیە لەو ھەلومەرجە ناهه‌مواردا به‌ ده‌نگه‌كانيان جارێكى ديكه‌ پشتيوانييان بۆ سياسه‌ت و ديدگاى سه‌رۆك بارزانى دووپات كرده‌وه‌ و ده‌نگيان به‌ ليستى پارتى دا.

له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌ كێشمه‌كێشى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقه‌، سه‌رۆك بارزانى به‌ر له‌ هه‌موو كه‌سێك وه‌ك خه‌مخۆرى راسته‌قينه‌ى دۆزى ره‌واى كوردستان هاتووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و له‌ نزيكه‌وه‌ په‌يامى گرنگى هه‌يه‌ بۆ هه‌موو لايه‌نه‌كان و به‌ بوونى ئه‌و له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هيچ لايه‌نێك بوێرى ئه‌وه‌ى نييه‌ كورد په‌راوێز بخات.

خه‌ڵكى كوردستان كه‌ پارتييان وه‌ك نوێنه‌رى سه‌ره‌كى خۆيان هه‌ڵبژاردووه‌، چاويان له‌ سياسه‌ت و هه‌ڵوێست و په‌يامى سه‌رۆك بارزانييه‌.

گرنگيشه‌ هه‌موومان وه‌ك چۆن ده‌نگمان به‌ ليستى پارتى داوه‌، داوا لە جەنابی سەرۆک بارزانی بکەین، تاکو سەرکردایەتی گەلی کوردستان بکات، چونكه‌ ته‌نيا جه‌نابى سه‌رۆكه‌ ده‌توانێت بارى لارى كورد راست بكاته‌وه‌ و شوێنه‌واره‌ شوومه‌كانى خيانه‌ت و عه‌قڵى تاكڕه‌وى و ديكتاتۆرى له‌ عێراق بسڕێته‌وه‌.

چونكه‌ له‌م قۆناغه‌دا حزوورى به‌هێزى كورد له‌ به‌غدا و رێگه‌ نه‌دان به‌ هاتنه‌ئاراى ده‌سه‌ڵاتى شۆڤينيانه‌ و تاكڕه‌وانه‌ له‌ به‌غدا زۆر گرێ كوێره‌ى به‌رده‌م رێگاى رزگارى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ته‌نيا به‌ بوونى پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌يى و پێشمه‌رگه‌يه‌كى رێگاى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كه‌ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانييه‌ دێته‌ دى





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad