English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"دێدپول ٢" فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە
2018-05-21 [08:44 AM]

ZNA – هەولێر


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێنەوە و لەم هەفتەیەدا، فیلمێکی ئەکشن و کۆمێدی لە پلەی یەکەمدا هات.

 

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "دێدپول" لە رێزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتی ئەمریکای باکووردا هات.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی سێ رۆژ نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا، ١٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا.

 

لەم بەرهەمەدا، رایان رینۆلدز، جۆش برۆلین، مۆرینا بارکین و تیری کروز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و دێیڤد لیچ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

لەم هەفتەیەدا فیلمی سینەمایی "ئاڤێنجەر: ئینفنتی وۆر" لە پلەی یەکەمەوە بەرەو پلەی دووەم دابەزی و داهاتی لەم هەفتەیەدا زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دۆلار بوو.





ئەم هەواڵە 9853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad