English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: هاوپەیمانی سائیروون بەرەو 60 كورسی پەرلەمانی دەچێت
2018-05-21 [07:03 AM]

​ZNA - هەولێر


رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن لە راپۆرتێكی دا ئاشكرایكرد ، نه‌خشه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی عێراق روون بۆ‌ته‌وه‌و هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كورسییه‌كانیان بگاته‌ 60 كورسی و له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی نزیكبوونه‌ته‌وه‌و ره‌وتی حیكمه‌ی حه‌كیمیش لاری نییه‌ له‌ چوونه‌ پاڵ موقته‌دا، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق .

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "سائیروون 54 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌، به‌ڵام به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كورسییه‌كانی بگه‌نه‌ 60 كورسی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك خواستی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه‌ په‌یوه‌ستی هاوپه‌یمانی سائیروون ببن و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وه‌ رووده‌دات و هاوكێشه‌ی سیاسی زیاتر ده‌گۆڕێت".

له‌ به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ و حزبی فه‌زیله‌ی ئیسلامی كه‌ له‌ناو نه‌سردا بووه‌ته‌ خاوه‌نی 7 كورسی ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی عه‌بادی چۆڵ بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌رفه‌تی دانووستان له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌سك ده‌كاته‌وه‌.

ئەمەله‌ كاتێكدا لیستەكەی عەبادی پێشبینیان ده‌كرد ببنه‌ لیستی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ 42 كورسی سێیه‌م بوون، ئه‌گه‌ر فه‌زیله‌ش بكشێته‌وه‌ ته‌نها 35 كورسی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌".

‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت نوسیویەتی، سه‌در لاری نییه‌ عه‌بادی خولیكی دیكه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بێت، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌رداری حزبی ده‌عوه‌ ببێت. هه‌ر چه‌نده‌ كه‌سێكی نزیكی عه‌بادی ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كیان هه‌بێت".

 





ئەم هەواڵە 6577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad