English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی کورد دەست لەکار کێشانەوەی خۆی له‌ هه‌ده‌په‌ راگه‌یاند
2018-05-21 [07:07 AM]

ZNA-هەولێر


پەرلەمانتارێکی کورد لە پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی ڕادەگەیەنێت و دەچێتە پاڵ پارتی سەعادەتی تورکیا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-٥-٢٠١٨، میدیاکانی تورکیا بلاویانکردۆتەوە کە ئاڵتان تان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی ھەدەپە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە حزبەکەی دەکات.

ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە ئاڵتان تان دەچێتە پاڵ پارتی سەعادەتی تورکیا و لەسەر لیستی ئەو پارتە خۆی کاندید دەکات.

ھەر بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئاڵتان تان دەبێتە کاندیدی پارتی سەعادەتی تورکیا لە بازنەی ھەڵبژاردنی سێیەمی ئیستەنبۆڵ کە ناوەندێکی بەربڵاوی دەنگی کوردانی ئیستەنبۆڵە





ئەم هەواڵە 2923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad