English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ترسى دادگایی كردنیان چه‌ند ئه‌ندامێكی خولی پێشویی په‌رله‌مانی عێراق ڕاده‌كه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌
2018-05-21 [07:15 AM]

ZNA-هەولێر


میدیاکانی عێراق بڵاویان کردوەتەوە ، ھەریەک حەنان فەتلاوی  ، مشعان جبوری ، عالیە نوسەیف ،  عەلی عەلاق ،  یاسر مالیکی ،  کازم سەیادی،  عەباس بەیاتی ،  مەیسەم جبوری ،  مۆفەق روبەیعی لەدوای دەنگ نەھێنانیان لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لەئێستادا لەعێراق ڕایان کردووە و بەرەو دەرەوەی وڵات چوون ئەمەش لەترسی لێپێچینەوە  لەگەڵیان

میدیاکانی عێراق بڵاویشی دەکەنەوە کەھەریەک لەو کاندیدانەی کەدەرنەچوون لەھەڵبژاردن بەڵگەیان لەسەرە  لەئەنجامدانی  تۆمەتی گەندەڵی و وەتێکەڵاوبوون و دەست ھەبوونیان لەتیرۆر و بەکارھێنانی دەسەڵاتیان بۆ ئامانجی خۆیان کەدواجار لەسەریان شکاوەتەوە  ، بۆیە لەترسی سکاڵا لەسەریان لەعێراق نەماون و ھەڵاتون 

لەنێو لیستە ھەڵاتوەکاندا ژمارەیەکی زۆر لەئەندامی ئەنجومەن ھەن بەڵام بەھۆی پارێزبەندیان لەئێستادا تا دوایی دەست بەکاربوونی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دادگا ناتوانێ سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات ، دوای ئەو کاتە ڕووبەرووی دادگا دەکرێنەوە لەسەر ئەو کەیسانەی لەسەریانە .
 
بەشێک لەوانەی لەلیستی ھەڵاتوان دان و ڕایان کردووە بەرەو دەرەوەی وڵات ڕۆژانێک دژایەتی گەلی کوردستانیان دەکرد بەلێدوان لەمیدیاکان و کارکردنیان بەشێوەی بەرنامە داڕێژراویان لەبەرامبەر کوردستان .





ئەم هەواڵە 10864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad