English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر: ده‌بێت حكوومەتی داهاتووی عێراق ناوچەی سەوز لە بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە
2018-05-21 [07:23 AM]

ZNA-هەولێر


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، جەخت لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ناوچەی سەوز دەکاتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە ئەم کارە بە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی داھاتووی عێراقی دەبێت.

لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوادەکات، حکوومەتی داھاتووی عێراق ناوچەی سەوز لە بەغدا ھەڵبوەشێنێتەوە.

سەدر نووسیویەتی : پێویستە لەسەر دەستەڵاتی جێبەجێکاری داھاتوو، کار لەسەر دامەزراندنی بنچینەکانی یەکسانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی بکات، نەوەک کۆشک و دیواری زیاتر دروستبکات، بۆیە نەخێر بۆ دیوارەکانی ناوچەی سەوز، نەخێر بۆ گەندەڵی .

ناوچەی سەوزی بەغدا، بارەگاکانی حکوومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەی وڵاتان و زۆربەی دامو دەزگاکانی تێدا کۆبووەتەوە، بۆ پاراستنی ماڵی سەرکردە و باڵیۆزخانە و بارەگا حکوومییەکان، ناوچەکە بە دیوار و بوونی ھێزی ئەمنی تۆکمە دەوردراوە، بەجۆرێک ناوچەی سەوز بە تەواوی لە بەغدا جیاکراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە ١٢ ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لیستەکەی موقتەدا سەدر بەناوی  سائیرون زۆرینەی دەنگەکانی عێراقی بە دەستھێنا و بووە خاوەن ٥٤ کورسی پەرلەمانی .





ئەم هەواڵە 5755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad