English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئینیێستا بەنھێنی گەڕاوەتەوە نێو یاریگایی کامپنو
2018-05-21 [07:45 AM]

ZNA-هەولێر


شەوی رابردوو دوایی کۆتاییھاتنی یاری بارسێلۆنە و ریال سۆسیداد و کۆتاییھاتنی ئەم وەرزەی لالیگا و بردنەوەی نازناوەکە لەلایەن بارسێلۆنا، کارگێڕی یانەکە لە ئاھەنگێکی مەزندا ماڵئاواییان لە ئاندرێس ئینیێستا کرد، بەڵام دوای ئاھەنگەکە ئینیێستا گەڕاوەتەوە نێو یاریگە و تاوەکو نیوەشەو ماوەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، دوای چۆڵبوونی یاریگەی کامپنو، ئینیێستا لەگەڵ وێنەگرێکیدا بەنھێنی گەڕاوەتەوە نێو یاریگە و ماوەی چەند کاژێرێک بەتەنیا لە نێو لاکێشەی سەوزی یاریگەکە ماوەتەوە و چەند وێنەیەکی بۆ یادگاری تێیدا چرکاندووە.

ئێنیێستا ماوەی ٢٢ ساڵ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بووە، ماوەی ١٤ وەرز لەگەڵ تیپی یەکەم بووە.

سه‌رچاوه‌: رووداو

 





ئەم هەواڵە 6307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad