English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگری رووسیا: واشنتن بەردەوامە لە پەرەپێدانی مووشەکی رێگەپێنەدراو
2018-05-21 [07:54 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکیى ناوه‌ندى کەمکردنەوەی مەترسی ئەتۆمی لە رووسیا رایگەیاند: واشنتن بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مووشەکی رێگەپێنەدراو، ئه‌و مووشەکانه‌ به‌كاردێنێ كه‌ هاوشێوه‌ى گرووپێکی فراوانى مووشەکه‌ بالیستیکييه‌ مەودوا کورت و مامناوەنده‌كانن.

سێرگی ریچکۆڤ سەرۆکیى ناوه‌ندى کەمکردنەوەی مەترسی ئەتۆمی لە رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاندوە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی تاقیکردنەوەی کاری سیستەمی بەرگری ئاسمانيی خۆيدا، ئه‌و مووشەکانه‌ به‌كاردێنێ كه‌ هاوشێوه‌ى گرووپێکی فراوانى مووشەکه‌ بالیستیکييه‌ مەودوا کورت و مامناوەنده‌كانن، وەک مووشه‌كه‌كانى، "Hera" و"MRT" و"Aries" و"LV-2" و"Storm" و"Storm-2" و"MRBM". بەرهەمهێنانی ئەم مووشەکانە و هه‌ڵدانيان بەمەبەستی تاقیکردنەوە بەپێی بەڵێننامەی نەهێشتنی مووشەکی مەودا کورت و مامناوەند رێگەپێنەدراوە، چونكه‌ ئەم مووشەکانە له‌ڕووى سيفه‌ته‌ تەکنیکی و هونەرییەکانی و پێش هەموو شتێکيش له‌ڕووى مەودای فڕینيان، ده‌چنه‌ نێو لیستی مووشەکه‌ مەودوا مامناوەند و مه‌ودا کورته‌كان".

ریچکۆڤ، ئاماژەی بەوە کرد: ئەو مووشەکانە لە ناوه‌رۆکدا بە ئامرازەکانی خێرايكردنى سەرتاسەريى ده‌ژمێردرێن و رەنگە وەکو مووشەکی بالیستیکی شەڕکەر بەکاربهێنرێن.





ئەم هەواڵە 3472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad