English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ئه‌م نه‌خۆشانه‌ ناتوانن به‌ڕۆژوو ببن
2018-05-21 [07:52 AM]

هەولێر _ ZNA


ڕۆژوو سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه‌ و جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر و پێكهاته‌ نا ته‌ندروسته‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ بوون ئه‌وه‌ ڕۆژوو بۆیان ئاسان نابێت:

1- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه‌:
توشبوون به‌ نه‌خۆشی جگه‌ر وه‌ك" هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر و دروستبوونی مۆم له‌سه‌ر جگه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری" ئه‌مانه‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی‌ جگه‌ر پێویست ده‌كات نه‌خۆش به‌ڕۆژوو نه‌بێت چونكه‌ نه‌خواردنی ده‌رمان له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا واده‌كات نه‌خۆش نه‌توانێت ده‌رمان وه‌ك پێویست به‌كاربهێنێت  و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی دروست ده‌كات.

2-نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌:
زۆرێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ واده‌كات مرۆڤ نه‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت چونكه‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سی نه‌خۆش ده‌بێت.

3-برینی گه‌ده‌:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ برین و ڕوشاوی له‌سه‌ر گه‌ده‌یان دروستبووه‌ برسی بوون و خاڵی بوونی گه‌ده‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ترشه‌ڵۆكی ناو گه‌ده‌یان زیان به‌ دیواری گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

4-شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌:
توشبووانی شێرپه‌نجه‌ و به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌ڕۆژوو ببن چونكه‌ به‌رگری جه‌سته‌یان لاواز بووه‌ و ڕۆژوو مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.

له‌ هه‌موو دۆخێكدا پزیشكی پسپۆڕ ئه‌وه‌ دیاری ده‌كات نه‌خۆش ده‌توانێت به‌ڕۆژوو ببێت یان نا ئه‌ویش به‌گوێره‌ی‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ و باری ته‌ندروستی.





ئەم هەواڵە 6292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad