English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگربەستی كاتی لە نێوان حكومەتی سوریا و چەكدارانی داعش راگەیەنرا
2018-05-21 [07:58 AM]

ZNA- ھەولێر




تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرچاوەیەكی سەربازیەوە بڵاویكردەوە، ئاگربەستێكی مرۆیی كاتی لە نێوان حكومەتی سوریا و چەكدارانی داعشدا ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ژنان و منداڵان و كەسانی بەتەمەن بدرێت ناوچەی حەجەر ئەلئەسوەد لە باشووری دیمەشق كە تائێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایە جێبهێڵن.

ماوەی چەند هەفتەیەكە لەشكری سوریا و هاوپەیمانەكانیان شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی دوا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش دەكەن لەدەوروبەری دیمەشقی پایتەخت.

دوێنێ یەكشەممە میدیای فەرمی حكومەتی سوریا ڕاپۆرتێكی ڕوانگەی سوری ڕەتكردەوە سەبارەت بەئەنجامدانی رێككەوتن لە نێوان حكومەتی سوریا و چەكدارانی داعش و پاشەكشەی چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە.

بەپشت بەستن بە سەرچاوەیەكی سەربازی، میدیای فەرمی حكومەتی سوریا هەروەها ئاشكرای كردووە، كە ئاگربەستی كاتی لە نێوان حكومەتی سوریا و چەكدارانی داعشدا لەشەوی یەكشەممەوە دەستی پێكردووە و كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ بەكاتی سوریا كۆتایی دێت و ڕاستەوخۆ دوای ئەو ماوەیە هێرشی سەربازی بۆسەر ناوچەكە دەست پێدەكاتەوە.

هێزەكانی سەر بەحكومەتی سوریا ئۆپەراسیۆنێكی چڕیان دەستپێكردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەی حەجەر ئەلئەسوەد لە باشووری دیمەشق و كامپی یەرموكی پەنابەرە فەلەستینیەكان كە ئەو ناوچەیە تائێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدایە.





ئەم هەواڵە 3505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad