English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆرمۆنه‌كانی غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی ئه‌ركیان چییه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا
2018-05-21 [08:57 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هۆرمۆنەكانی غودەی دەرەقی رۆڵیان هەیە لەرێكخستنی چالاكیە زیندەییەكان و خێراكردنی لەسەرتاسەری جەستە و كاریگەرییان لەسەر كۆمەلێك لەئەركەكانی جەستە هەیە ، ئەوانیش:

* رێژەی كارلێكی كیمیایی لەسەرتاسەری جەستە وپلەی گەرمی زیاد دەكەن لەڕێگەی زیادكردنی بردنی ئۆكسجین بۆ ناو خانە جۆراوجۆرەكانی جەستە و دروستكردنی ووزە.
* دەبنە هۆی ئەوەی جگەر رێژەی لەناوبردنی مادەی جلایكوجین زیاد بكات لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەڵمژینی گلوكۆز و لەناوبردنی ئەنسۆلین.
* لەناوبردنی چەورییەكان لەناو جەستە و زیادبوونی ئەركی ژمارەیەك هۆرمۆن لەوانە هۆرمۆنەكانی گەشەكردن و كۆرتیزۆن و ئەدرینالین.
* دروستكردنی كاریگەری لەسەر دڵ و زیادبوون و بەهێزبوونی لێدانی دڵ.
* كاریگەری لەسەر ئێسك و زیادبوونی كارلێكی كیمیایی لەناو ئێسك و شیبوونەوەی و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی كالیسیۆم لەخوێن و میز.
* یارمەتیدەرە بۆ گەشەكردنی كۆرپەلە لەهەفتەی 16 بۆ 18.

نەخۆشكەوتنی غودەی دەرەقی دەبیتە هۆی زیادبوون یاخود كەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنەكان ، نیشانەكانی زیادبوونی هۆرمۆنەكانی غودەی دەرەقی بریتیە لەزیادبوونی ئارەزووی خواردن و كەمبوونەوەی كێش و سكچوون و زیادبوونی لێدانی دڵ و چارەسەری بریتیە لەدەرمان و تیشك و نەشتەرگەری.
نیشانەكانی كەمبوونەوەی هۆرمۆنەكانی غودەی دەرەقی بریتیە لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و زیادبوونی كێش و قەبزبوون و چارەسەرەكەی بریتیە لە دەرمانی لیفوسیرۆكسین.





ئەم هەواڵە 9055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad