English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەمیرتاش:هەموو ئەو بەڵگانەی لەسەری کۆکراونەتەوە بوونەتە هۆی گرتنەکەی ساختەن
2018-05-21 [10:53 AM]

ZNA-هەولێر


سەڵاحەدین دەمیرتاش ، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە و کاندیدی ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رونکردنەوەیەکی نوێی لەبارەی گرتنەکەیەوە بڵاو کردۆتەو و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ئەو بەڵگانەی وەک بیانویەک بۆ گرتنەکەی خراونەتە دۆسیەکەیەوە لەلایەن داواکارانی گشتی سەر بە گروپەکەی فەتحوڵا گولەنەوە ئامادە کراون.

 دەمیرتاش لەرێگەی تویتێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە هەموو بەناو ئەو بەڵگانەی لەسەری کۆکراونەتەوە بوونەتە هۆی گرتنەکەی ساختەن و هەمووی لەلایەن داواکارانی گشتی سەر بە گروپەکەی گولەنەوە ئامادەکراون کە خۆیان ئێستا لەزینداندان.


هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش نمونەی ئەوەی هێناوەتەوە لێدوانی ئەو شایەتحاڵە نهێنیەی ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن داواکارانی سەر بە گولەنەوە خراونەتە دۆسیەکەیەوە و تەنیا بۆ ئەوە بووە زیندانی بکرێت.

دەمیرتاش دەڵێت سەرباری ئەو راستیەش کەچی هەموو دادوەرەکان خۆیان لێی بێئاگا دەکەن.


دەمیرتاش رونی کردەوەتەوە کاتێک ئەو دادگایەی تیایدا دادگایی دەکرێت داوای لە نوسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکر کردووە هەموو وتە نهێنیەکانیان بۆ بنێرن، هەمان ئەو نوسینگەیەی داواکاری گشتی کە بەمەبەستی دەستگیرکردنی بەڵگە ساختەکانی خستبوە ناو دۆسیەکەیەوە ئەمجارەیان وەڵامی داوەتەوە کە وتەی نهێنی لەوجۆرە بوونی نیە.


ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو کەسانەی بە بەڵگەکانی گروپەکەی گولەن دادگایی کراون داواکانیان لەکار خراوە تەنیا ئەو نەبێت و هێشتا بەبەڵگە و داوا ساختەکانی ١٢ داواکاری سەر بە گولەن لەزینداندایە.





ئەم هەواڵە 3142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad