English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بوونی ئێمە لە سووریا شەرعییە و لەسەر داوای حکومەتی سووریایە
2018-05-21 [11:06 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، بوونی ئێران لە سووریا لەسەر داوای حکومەتی سووریایە و ئێران له‌ سووريا ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ى سووريا داواى ده‌كات.
بەگوێره‌ى ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ى کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئایار بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە، وڵاتەکەی لە سووریا دەمێنێتەوە، چونکە مانەوەی ئێران لە سووریا شەرعییە و لەسەر داوای حکومەتی سووریایە.

قاسمی، داوای دەرچوونی هێزە بیانییەکانی دیکەی کرد کە بەشێوەیەکی ناشەرعی لەسەر خاکی سووریان، هەروەها کەس ناتوانێت ناچارمان بکات لە سووریا بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، بوونی ئێمە لە سووریا شەرعییە و لەسەر داوای حکومەتی سووریایە.





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad