English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد سەڵاح خەڵاتێکی دیکەشی بەدەستھێنا 
2018-05-21 [12:49 PM]

ZNA- ھەولێر 



 
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی کرد توانی کۆمەڵێک خەڵاتی تاکەکەسی بەدەست بھێنێت . 

ئەمڕۆ دەستەی یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی ئینگلیزی محەمەد سەڵاح یان وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەست نیشان کرد و توانی بەپێش کیڤن دی برۆین ئەستێرەی یانەی مانشستەر ستی بکەوێت. 

پێشتریش محەمەد سەڵاح خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی پێبەخشرابوو، ھەروەھا خەڵاتی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی وەر گرتبوو و ھەروەھا خەڵاتی دەستەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی وەرگرتبوو . 

ھەروەھا ئەم وەرزە سەڵاح توانی خەڵاتی گۆڵکاری پریمەرلیگ بەدەست بێنێت و توانی ژمارەی پێوانەیی گۆڵکاران تۆمار بکات بە تۆمارکردنی ٣٢ گۆڵ لەیەک وەرز و ھیچ ھێرشبەرێکی دیکە پێشووتر ئەم ژمارە گۆڵەی تۆمار نەکردوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad