English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆن كێری: ئەمریكا ناتوانێ پشت لە جیھان بكات
2018-05-21 [01:00 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی دیكە رەخنەی لە بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی گرت و دەڵێ ئەمریكا ناتوانێ پشت لە ھەموو جیھان بكات.

كێری لە وتەكانیدا كە لە كۆمەڵەی نیویۆركی ئەبوزەبی لە ئەمریكا پێشكەشی كرد ناراستەوخۆ رەخنەی لە سیاسەتەكانی ترامپ گرت و دەڵێ، ئەمریكا دەبێ ھاوبەشی و دۆستایەتی دروست بكات و نابێ پشت لە جیھان بكات.

بەر لە رێككەوتنی ئەتۆمی كێری چەند جارێك لەگەڵ دیپلۆماتكارانی ئێرانی كۆبوویەوە بۆ ئەوەی رێگری بكرێ لە كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی بەڵام لە دوایین تویتیدا ترامپ بە كێری وت كە لە پرسەكە خۆی بەدوور بگرێ و چیتر بەرژەوەندی وڵاتەكەی نەخاتە مەترسیەوە.





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad