English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی مانگی ئازار ده‌ست پێده‌كات
2018-05-21 [01:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستی، ئاشكرای دەكات كە لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو مووچەی مانگی ئادار دەست پێ دەكات.

 موه‌فەق عەبدولڵا، راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە زانیاریمان پێدراوە 5 یان 6ی حوزه‌یرانی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار ده‌كرێت، وتیشی، وەزارەتی دارایی لە 6\5\2018، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كرد و ئەو هەفتەیەش كۆتایی پێ دێت“.

 راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وەزارەتی دارایی لە هەمان وادەی مانگی رابردوودا مووچەی كارمەندان و پزیشكانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكات.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 27094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad