English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: ئێران رووبه‌رووی قورسترین سزا ده‌بێته‌وه‌ له‌مێژوودا رووی نه‌داوه‌
2018-05-21 [03:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ وتی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كراوه‌، گره‌نتی ئاسایشی جیهان ناكات، وتیشی، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته‌ سه‌ر ئێران له‌ مێژوودا به‌هێزترینه‌.

پۆمپیۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، له‌لێدوانێكی ئاشكرادا وتی، ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانه‌ قورستر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران كرده‌وه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا گرتبوویه‌ به‌ر كه‌ ناتوانرێت چاوپۆشی لێبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك هه‌یه‌ به‌ڵام كاری خۆی كردوه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ رووبه‌رووی قورسترین سزا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا مێژوو به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێمه‌ فشاری دارایی پێشتر به‌كارنه‌هاتوو ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، سه‌ركرده‌كانی ئێرانیش یچ گومانێكیان له‌ جدی ئێمه‌ نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونی كرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه‌، سزا كۆنه‌كان ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران و سزای دیكه و كۆتوبه‌ندی نوێ له‌ دژی ده‌گرینه‌ به‌ر.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێران ناچار ده‌بێت له‌ نێوان بژارده‌ی شه‌ڕكردن له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ ئابوری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی یاخود ناچار ده‌بێت سامانی خۆی له‌پێناو شه‌ڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خه‌رج بكات، وتیشی، داهاتێكی وای بۆ هه‌ردوو بژارده‌كه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 2584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad