English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ دەبێتە جێگرەوەی فینگەر 
2018-05-21 [04:09 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەوەی ئارسن فینگەر بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ راھێنەری یانەی ئەرسنال بوو , لە کۆتایی ئەم وەرزە وازی لە کاری راھێنەری ھێنا و لەئێستاشدا یانەی ئەرسنال بە دوای شوێنگرەوەی فینگەر دەگەڕێن . 

لە چەند رۆژی رابردوو ھەواڵی ئەوە بووە کە یانەی ئەرسنال گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ میگیل ئارتێتا یاریزانی پێشووی یانەکە و یاریدەدری پیپ گواردیۆلا بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تۆپھاوێژەکان بکات. 

بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی ئەرسنال لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئۆنای ئیمری راھێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی لەندەنی وەربگرێت. 

تا ئێستا بەرپرسانی یانەی ئەرسنال خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ راھێنەرێک , بەڵام لە رۆژانی داھاتوو ناوی ئەو راھێنەرە رادەگەینن کە دەبێتە شوێنگرەوەی ئارسن فینگەر. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad