English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ده‌دات
2018-05-21 [04:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌وره‌به‌رپرسێكی ئێران وتی، لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "مایك پۆمپیۆ" سه‌باره‌ت به‌ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی گؤڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دات.

له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی پۆمپیۆ، ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ فشار له‌ ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ داواكارییه‌ ناشه‌رعییه‌كانی رازی بێت، بۆیه‌ لێدوانه‌كانی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ولی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ده‌دات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ وتی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كراوه‌، گره‌نتی ئاسایشی جیهان ناكات، وتیشی، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته‌ سه‌ر ئێران له‌ مێژوودا به‌هێزترینه‌.

پۆمپیۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، له‌لێدوانێكی ئاشكرادا وتی، ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانه‌ قورستر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران كرده‌وه‌ی خۆی نه‌گۆڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا گرتبوویه‌ به‌ر كه‌ ناتوانرێت چاوپۆشی لێبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك هه‌یه‌ به‌ڵام كاری خۆی كردوه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ رووبه‌رووی قورسترین سزا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا مێژوو به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێمه‌ فشاری دارایی پێشتر به‌كارنه‌هاتوو ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، سه‌ركرده‌كانی ئێرانیش یچ گومانێكیان له‌ جدی ئێمه‌ نییه‌.

 

رۆیته‌رز

 





ئەم هەواڵە 4138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad