ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، فەیروز بەرهەمێکی نوێ پێشکەش بە قودس دەکات.
لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پەنجا ساڵ بەسەر گۆرانیی "البیت لنا والقدس لنا"، جارێکی دیکە ئەو گۆرانیبێژە بەرهەمێکی دیکەی پێشکەش بە قودس کرد.
بەرهەمە نوێیەکە بەناوی "الی متی یا رب"ـە و لە شێوەی سروودی ئاینییە.
ئەم بەرهەمە لە ئەکاونتی ریم رەحبانی کچی ئەو گۆرانیبێژە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 10162جار خوێندراوەتەوە |