English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ هه‌نجیر چ سوودێكی گرنگی هه‌یه
2018-05-22 [06:04 AM]

هەولێر _ ZNA


هه‌نجیر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێكهاته‌ و ڤیتامینه‌ جۆربه‌ جۆره‌كانی تێدایه‌ كه‌ چارسه‌ره‌ بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان .

هه‌نجیر پێكهاته‌ی پۆتاسیۆمی زۆری تێدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها یارمه‌تی نه‌خۆشی شه‌كره‌ش ده‌دات .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ی زۆری له‌ كالسیۆم تێدایه‌ یارمه‌تی به‌هێز كردنی ئێسكه‌كانی جه‌سته‌ش ده‌دات ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ و دابه‌زینی كێشیش ده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كێشه‌كانی گه‌ده‌ ناهێڵێ .

هه‌نجیر كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی قژ و یارمه‌تی دانی بۆ هه‌لنه‌وه‌رینی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی زۆری ڤیتامینه‌ جیاوازه‌كان تیایدا ، وه‌ یارمه‌تی نه‌هێشتنی تۆشكی پێست ده‌دات له‌ سه‌ر .

بوونی دژه‌ ئۆكسان له‌ناو هه‌نجیر یارمه‌تی نه‌هێشتنی ژه‌هری ناو جه‌سته‌ ده‌دات و ڕوخساریش له‌ پیربون دوور ده‌خاته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌هۆی بوونی ڕیشاڵی زۆر تیایدا هه‌نجیر یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كانی قۆڵۆن و چاڵاك كردنی كاری گورچیله‌كان و نه‌هێشتنی ڕمل و به‌ردی گورچیله‌ .





ئەم هەواڵە 6571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad