English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاکستان:بەهۆی شەپۆلێكى گەرماوە دەیان كه‌س دەبنە قوربانی
2018-05-22 [06:12 AM]

ZNA-هەولێر


به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نيوز، رێكخراوى چاودێرى کۆمەڵایەتی پاكستان ئەمڕۆ سێشەممە رايگه‌ياند،  بەهۆی ئەو شەپۆلەى گەرما کە سێ رۆژە شاری که‌راچی گرتۆتەوە لە باشووری پاکستان ٦٥ کەس گیانیان لەدەست دا، هه‌روه‌ها مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان، هاتنی ئەو شەپۆلەى گەرما هاوکاتە لەگەڵ پچڕانى ته‌زووى کارەبا له‌و ناوچه‌يه‌ و هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
شايانى باسه‌ دوێنێ دووشەممە پلەی گەرما لە شاری که‌راچی گەیشتە ٤٤ پلەى سه‌دى.
فەیسەڵ ئیدهی، کە دامەزراوەی ئیدهی خێرخوازى و خزمەتگوزاری فریاکەوتن بەڕێوه‌دەبات لە شارى كه‌راچى، كه‌ گەورەترین شاری پاکستانه‌ گوتی، "گیان لە دەستدانەکان هەمووی لە ناوچە هەژارەکانی شاری که‌راچی بووه‌‌".





ئەم هەواڵە 4417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad