English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: بژاردەی سەربازیی بەدوور نازانین لە دژی کۆریای باکوور
2018-05-22 [07:03 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بژاردەی سەربازیی هەرگیز دوور نەخراوەتەوە و لە بەرنامەی خۆی دەرنەکردووە له‌بارەی کۆریای باکوور.

مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، ئامادەیە بۆ کشانەوە لە کۆبوونەوەی لووتکەی چاوەڕوانکراو لەگەڵ کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کە بڕیارە له‌ مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، دوای ئەوەی کۆریای باکوور هەفتەی رابردوو گومانی خسته‌ سه‌ر به‌ستنى کۆبوونەوەیە".

مایك پێنس به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مریكی گوتووه‌: "پێویستە لەسەر کۆریای باکوور به‌نيازى ئه‌وه‌ نه‌بێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمريكا ده‌ست له‌ چه‌ند مه‌رجێكى هه‌ڵبگرێ‌  لەبەرامبەر چەند بەڵێنێک كه‌ کۆریای باکوور نایەوێت بيانباتەرسەر".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر كیم جۆنگ ئون، پێیوابێت ده‌توانێت فێڵ له‌ دۆناڵد تره‌مپ بكات.





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad