English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی زه‌روره‌تێكه‌ بۆ پاراستنی ناسنامه‌ و شكۆ ئیڕاده‌ی سیاسی گه‌لی كوردستان
2018-05-22 [07:20 AM]

نووسینی: سه‌لاح به‌یتولا ئاكره‌یی


پارتی و بارزانی لە هەمو قوناغەکانی بزاڤی ڕزاگریخوازی کوردستاندا وەک زەرورەتێک بووە و دەبێت بو پاراستنی شکو ئیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان و ئەوەشی سەلماندووە  بە درێژایی گشت قوناغەکان کە هەمیشە بەرگری لە دوزی ڕەوای گەلی کوردستانی کردووە و قوڕبانیەکی یەکجار زوریشی پێشکەش کردووە لەم پێناوەدا هەتاکو ئەمڕو وە بەردەوام لە گەڵ ئێش و ئازارەکانی گەلە ستەمدیدەکەیدا ژیاوە هەربویەش هەستی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و خو بە خاوەن زانین لە پارتی و بارزانی دا بەرجەستەیە و لە کوێدا دەرفەت هەبێت بو سەرخستنی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان پارتی و بارزانی لە وێدا ئامادەییان هەبووە و هەیەو دەبێت و لەکوێشدا خیانەتی نیشتیمانی لە ئارادابێت پارتی و بارزانی لەوێدا ڕوبەڕوی نەیاران و ناحەزان بونەتەوە و دەبنەوە بویە سەبارەت بە ئەوەی کە پارتی و بارزانی زەڕورەتێکە بو مانەوەی گەلی کوردستان و ناسنامە نەتەوایەتیەکەی مێژووی سەد ساڵەی پارتی و بارزانی ئەم ڕاستیەمان پێ دەڵێت  بونی پارتی و بارزانی بە سەنگ و پێگەیێکی بە هێزەوە لە نێو گوڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و نێوخویی دا واتە هەبونی پێگەو سەنگی بە هێزی گەلی کوردستان لە نێو هاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکاندا بە گشتی.

 

شایانی باسە کاتێک لاپەڕەکانی مێژوی سیاسی خومان هەڵدەدەینەوە ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە تا چ ڕادەیێک ئەرکی پارتی و بارزانی قوڕس بووە و قوڕسە چونکە پارتی و بارزانی بە ئامانجی گەیاندنی دوزی ڕەوای میللەتەکەمان بە کەناری ئارام تەحەددای هەمو دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای گەلەکەی کردووە لە سەر ئاستی دەرەکی و ناوخویی بە شێوەیێکی گشتی و چەندین شوڕش و ڕاپەڕینی بەرپاکردووە لە پێناو سەرکەوتنی گەلی کوردستان دا و تاکو ئەمڕو بو ئایندەش شوڕشەکانی پارتی و بارزانی بەردەوام دەبن و ڕوبەڕوی هەر ئاراستەیێکی سیاسی دەبێتەوە کە بیەوێت زیان بە دوزی ڕەوای گەلی کوردستان بگەیێنێت.

 

پارتی و بارزانی هێزی خویان هەمیشە لە جەماوەری کوردستانەوە وەرگرتووە و  وەردەگرن  شوڕشی ئەیلول بە ڕێبەڕایەتی بارزانی نەمر سومبولی ڕوحی نەتەوەییمان تێکڕای گەلی کوردستان بە هەمو جیاوازیەکانیەوە لە ژێر سایەی بارزانی و پارتی دا  کوبونەوەو خەباتیان کردو و قوڕبانیان دا وەک کوردستانی چونکە دڵنیا بون لە وەی کە چارەنوسیان لە دەستێکی ئەمین دایە و ئەمڕوش متمانەی جەماوەری کوردستان بە پارتی و بارزانی لەو پەڕی بە هێزی دایە شوڕشی سەرخستنی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستان  و ئەم سەرکەوتنە مەزنەی پارتی و بارزانی لە پڕوسەی دەنگدان بو پارلەمانی عیڕاق ئاماژەی ڕونن کە پارتی و بارزانی پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرن  بو گەلە ستەمدیدەکەمان.

 

زورن ئەوانەی گلەکومەکیان لە پارتی و بارزانی کردووە و دەیکەن لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخوی کوردستان و عیڕاق بەڵام ئەگەر سەیری مێژوی سیاسی خومان بکەین دەبینین کە هەمو ئەوانەی کە خیانەتیان لە پارتی و بارزانی کردووە یەک لە دوای یەک ڕوخاون و لەنێو چوون نمونە ئەو خیانەتە مەزنەی ڕێککەوتنامەی جەزایر لە ساڵی 1975 ز  لە  دژی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی باوک بەڵام  شوڕشی پارتی و بارزانی بەردەوامە و دوزی کورد بەرەو پێش چووەو و پارتی و بارزانیش سەرەڕای گەلەکومەکی نەیاران و ناحەزانی ناوخوی کوردستان و دەوروبەر بەڵام هەر ‌بە سەربەرزی و سەرفەڕازی مانەوە و دەمێنێتەوە چونکە هێزێکی سیاسی گەل پشتیوانی بێت هەرگیز نە لاواز دەبێت ونە پێگەی لەق دەبێت بەڵکو ڕوژ دوای ڕوژ پێگەو سەنگی بە هێز دەبێت و هەر ئەوەشمان بینی بە چاوی خومان لە پڕوسەی ڕغڕاندومی سەربەخویی وپڕوسەی دەنگدانی ۱۲/٥/۲۰۱۷.

 

لە کوتایی دا دەمەوێ ئەوە دوپات بکەمەوە کە پارتی و بارزانی و جەماوەری کوردستان هەمیشە هاوشانی یەکتر وەک یەک جەستە لە سەنگەر دان  بویەش گەلی کوردستان چارەنوسی خویان  بێجگە لە پارتی و بارزانی ئامادە نین تەسلیم بە هیچ لایەنێکی سیاسی تر بکەن  چونکە ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر ڕێبازی کوردایەتیە و سەد ساڵە لە سه ر بنەمای کوردایەتی لە کوڕی خەبات و قوڕبانیداندایە و هەڵگری یەک ئامانجی پیڕوزە کە  ئەویش ڕزگاری  و سەربەستی گەل و نیشتیمانە و بەس.





ئەم هەواڵە 1132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad