English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی له‌ باشووری كوردستان راگه‌یاند
2018-05-22 [07:50 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی دوو سەربازی لە باشووری کوردستان راگەیاند. 

بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، شەوی رابردوو ٢١-٥-٢٠١٨، لە ئەنجامی ھاوەنبارانکردنی یەکەیەکی سەربازی لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە لە چیای لیلکان کە دەکەوێتە باشووری کوردستان، دوو سەرباز دوای ئەوەی بە ‌سەختی برینداربوونە، گیانیان لەدەستداوە. 

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەمودەست ھێزەکانیان لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە. 

ھەر لەوبارەوە فەرماندەیی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١١ سەرباز کوژراون.

سەرچاوە: رووداو





ئەم هەواڵە 3598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad