English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ هه‌ست كردن به‌ تێربوون
2018-05-22 [08:02 AM]

هەولێر _ ZNA


 

مۆز یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ توانای یارمه‌تی دانی ڕێكخستنی ته‌ندروستی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی باش به‌ جه‌سته‌ ده‌دات، هه‌روه‌ها توانای به‌رگه‌گرتنی له‌ پێویستی جه‌سته‌ به‌ شیرینی هه‌یه‌ چونكه‌ خۆی ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ شه‌كری سروشتی تێدایه‌ .

زه‌نجه‌فیلیش كار ده‌كات بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی سك و كه‌مه‌ر ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كرداری هه‌س چاڵاك ده‌كات .

بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ گیراوه‌یه‌ك ئاماژه‌ پێ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ مۆز و زه‌نجه‌فیل پێك دێ بۆ تواناوه‌ی چه‌وری سك و هه‌ست كردن به‌ تێربوون .
 

پێكهاته‌كان :

_مۆز

_ كوپێك له‌ شه‌ربه‌تی توو .

_ كه‌وچكێكی گه‌وره‌ له‌ زه‌نجه‌فیل .

_ دوو كه‌وچك له‌ تۆوی كودی .

_ هه‌ندێ به‌فر.

ڕێگای ئاماده‌كردنی
هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد باش تێكه‌ڵ بكه‌ و به‌یانیان له‌ شوێنی ژه‌می به‌یانیان بیخۆ ، له‌ماوه‌ی 7 ڕۆژدا تێبینی ده‌كه‌ی كه‌ گۆڕانگاری گه‌وره‌ دروست ده‌بێت ، به‌ڵام گرنگترین شت به‌رده‌وام بوونه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ .





ئەم هەواڵە 6556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad