English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆردوگان: ئەوانەی خاوەن چەكی ئەتۆمیین هەڕەشەن بۆ سەر جیهان
2018-05-22 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر


رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ئەوانەی خاوەن چەکی ئەتۆمیین ھەڕەشەن بۆ سەر جیھان . رەخنەی لە ئەمریکا گرت بەوەی کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران راگەیاند .

ئۆردوگان روونیکردەوە ، وڵاتانی زلھێز زیاتر لە ١٥٠٠٠ بۆمبی ئەتۆمیان ھەیە و ھەڕەشەن بۆ سەر تەواوی وڵاتانی جیھان .
بەپێی ئامارە نێودەوڵەتیەکان ٩ وڵات لە جیھان خاوەن چەکی ئەتۆمین کە زیاتر لە ١٥٠٠٠ بۆمبی ئەتۆمیان ھەیە و ئەمریکا و روسیاش بە رێژەی ٩٠%ی ئەم بۆمبانەیان لایە .

ئۆردوگان روونیشیکردەوە کە عەدالەت ئەوە نییە کە ئەو وڵاتانەی وێستگەی ئەتۆمی دروست دەکەن ھەڕەشەن ، بەڵکو ئەو وڵاتانەی کە چەکی ئەتۆمیان ھەیە و ھەوڵی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی دەکەن ئەوان ھەڕەشەن بۆ سەر جیھان ، داواشی کرد پێویستە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی خالی چۆڵ بکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئیسرائیل ، کە بەردەوام ئەو وڵاتە بوونی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە 





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad