English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانی زیدان له‌باره‌ی یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپووڵ
2018-05-22 [08:46 AM]

ZNA- ھەولێر



زێنەدین زیدانی ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەشداری کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە خولی یانە پاڵەوانەکان و یاری کۆتایی بەرامبەر بە لیڤەرپووڵ کرد.


لە سەرەتای قسەکانیدا زێدان گووتی: نازانم لیڤەرپووڵ بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ تا چەند تینووە،‌ بەڵام ئێمەش ھەمان ئارەزوومان ھەیە و لە ھەر کاتێک زیاتر دەمانەوێت نازناوەکە ببیەنەوە، گرنگی بەوەش نادەین کە دوو ساڵی رابردوو بووینە پاڵەوان.

سەبارەت بە پێکھاتەی سەرەکی تیپەکەم بڵێم، چونکە دیاریکردنی ئەوانەی کە یاری ناکەن سەختە، بۆ ئەم یارییەش پێموانییە ریال مەدرید و لیڤەرپوول بە یەک شێواز یاریی بکەن.

زیدان ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەکانی کرد و شانازی بەوەوە کرد کە سێ ساڵی لە ریاڵ بەسەر بردوە، ھەروەھا ڕایگەیاند بڕوا ناکەم ھیچ موفاجەئەیەک لە یاریی کۆتایی روبدات چونکە ھەردوو یانەکە بە باشی یەکتر دەناسن.

نامەوێت بەراوردی نێوان رۆناڵدۆ و محەمەد سەڵاح بکەم، من کریستیانۆم ھەیە و تەنیا لەسەر یاریزانەکانی خۆم قسە دەکەم، بۆیە بەردەوام یاری بە بێنزێما و رۆناڵدۆ دەکەم، چونکە پەیوەندییەکی تایبەت و باش لەنێوانیان ھەیە، رۆژانە لەگەڵ ٢٥ یاریزانم و داوایان لێدەکەین بەباشترین شێوە یاریی بکەن.

لە درێژەی قسەکانی، زیدان وتی: شکستھێنان ئەوەیە تۆ نەتەوێت بردنەوە بەدەست بێنێت ، تەنھا شکستی ئێمە لە جامی شا  کرانە دەرەوەبوو، من نازانم چی رودەدات لە یاری کۆتایی  بەڵام ھەمیشە ئیجابی دەبم،بەیڵ لە ئێستادا کاری باش دەکات و لەم چەند یارییەی دوایدا گۆڵی تۆمارکردووەو دەمەوێت بەردەوام بێت.

من باشترین راھێنەر نیم لەرووی تاکتیکەوە ئەوە رۆژنامەکانن وادەڵێن، من شتێکی دیکەم ھەیە ئەویش زۆر بە سۆزم.

من ھەموو رۆژێک لەگەڵ ٢٥ یاریزانم و پێیان دەڵێم باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن و ئەوانیش وا دەکەن

نازانم لە یاری کۆتایی چی روودەدات، بەڵام بەردەوام بە ئەرێنی بیر دەکەینەوە، ئەگەر بە نەرێنی بیر بکەینەوە ناتوانم نازناو ببەمەوە.





ئەم هەواڵە 2665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad