ZNA- ھەولێر گاریس ساوزگێتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بەفەرمی یاریزانێکی کردە کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا.
کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای ئاشکرا کردنی لیستی ناوی یاریزانانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی رووسیا، ڕاھینەری ھەڵبژاردەی ئینگلتەڕا رایگەیاند کە ھاری کینی ھێرشبەری یانەی تۆتنھام سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەیان دەکات لە مۆندیالی داھاتوو، ھەروەھا ناوبرا گووتیشی کین خاوەنی متمانەیە و چەند سیفاتێکی کەسایەتی سەرسوڕھێنەری ھەیە، پێشموایە لە توانایدا ھەیە ئەو رکابەرییە لەئەستۆ بگرێتکە پێویستە ھەموو خەڵکی ئینگڵتەرا پاڵپشتی ئەو یاریزانە ئاستە بەرزە بکەن.
ھاری کینی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٥ ھاتە ڕیزەکانی ئەم ھەڵبژاردەیە و یەکەم جارە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات، ھەروەھا لە ٢٣ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئینگلتەرا ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەم هەواڵە 10087جار خوێندراوەتەوە |