English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سه‌یدسادق به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌وی و زاره‌وه‌ دوو كه‌س كوژران
2018-05-22 [10:30 AM]

ZNA-ھەولێر


بەھۆی کێشەی زەوی و زارەوە دوو دراوسێ بەشەر ھاتوون و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنێ دووشەمە ٢١-٥-٢٠١٨ له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌وی ‌‌و زاره‌وه‌و له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ری‌ نێوان دو دراوسێدا، دوو كه‌س كوژران‌و سێ كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

 

پۆلیسی سلێمانی گووتی پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌ و به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، شه‌ره‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌وی‌‌و زاره‌وه‌ دروستبوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوكه‌س به‌ناوه‌كانی‌ (ئـ، س، ح) پیشه‌ كاسب ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ‌و (ر، س، ح) پیشه‌ مامۆستاو ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌روداوه‌كه‌دا كوژراون. هاوكات سێ كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربون ‌و سه‌رجه‌م كوژراوو برینداره‌كان له‌هه‌ردوو لایه‌نی‌ شه‌ڕه‌كه‌ن.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کە له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و به‌رێز دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنى بۆ بكوژه‌كان ده‌ركردوه‌.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad